ئەمڕۆ د. ڤۆڵكیر پێرس بەڕێوەبەری پەیمانگای ئەڵمانی بۆ كاروباری نێودەوڵەتی و ئاسایش بە یاوەری ئەلفرێد سیمس-پرۆتز كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی كرد و لە لایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت و بە ئامادەبوونی خاتوو سهام جەبەلی یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگە پێشوازیان لێ كرا.
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە باسی لە قۆناغەكانی پێشكەوتن و پرۆسەی دیموكراسی و حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان لە دوای راپەڕینی ساڵی 1991 تاوەكو ئێستا كردو گووتی لەدوای راپەڕین لەگەڵ ئەوەی گەلی كوردستان پشتیوانی نێودەوڵەتی ئەوتۆی نەبوو بەڵام هەڵبژاردنی ئەنجامداو دواتر حكومەتی خۆی دامەزراند. هاوكات تیشكی خستەسەر بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی هەنوكەیی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
هەروەها باسی لە پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغداو كێشەكانی نێوانیان كرد. لەم بارەیەشەوە بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە روونی كردەوە كە حكومەتی هەرێم لەگەڵ دیالۆگ و لێك تێگەیشتنی هاوبەشە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان بەڵام لە پیادەكردنی مافە دەستوریەكاندا هەرێمی كوردستان پاشەكشە ناكات و لە پێشكەوتنەكانی بەردەوام دەبێت.
هەر لە دیدارەكەدا فەلاح مستەفا باسی لە پەیوەندیەكانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تایبەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی هەرێم كردو گووتی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای دۆستایەتی و هاوكاری سیاسەتی پەرەپێدانی پەیوەندیەكانی لەگەڵ كۆمەڵگای نیۆدەوڵەتی بەڕێوە دەبات، لەم رووەشەوە لە هەوڵەكانی بۆ فراوانكردنی پەیوەندیەكانی لەگەڵ وڵاتان بەردەوامە.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە بەردەوامی قەیرانی سوریا و رەوشی مرۆیی و كاریگەریەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان و لەسەر تەواوی ناوچەكە لەڕووی ئاسایش و ئابووری و مرۆییەوە كرا. هەروەها باس لە بەردەوامی هاتنی ئاوارەكانی ئەو وڵاتە بۆ هەرێم كراو لەم رووەشەوە زیادكردنی هاوكاریەكان لە لایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ئەم ئاوارانەو بۆ كەمكردنەوەی كێشەو گرفتەكانیان بە پێویست زانرا.
لەبارەی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا، فەلاح مستەفا خۆشحاڵی خۆی بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا دەربڕی و وێڕای سوپاسگوزاریان بۆ هەوڵەكانی كونسوڵگەری گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم پەیوەندیانە، هاوكات هیوای خواست سەردانەكانی نێوان هەردوولا لە ئاستی باڵادا بەردەوامیان هەبێت و زیاتر بكرێت بۆ بەرەوپێشتربردنی ئەم پەیوەندیانە لەبوارە جیاجیاكانی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و كەلتوری.
بە ئامادەبوونی بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، ئەمڕۆ لە سەر خاكی پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر پیشانگای ساڵانەی مەدا كرایەوە .
پاشان سەرۆكی هەرێم وتەیەكی پێشكەشكرد تیایدا بەخێرهاتنی میوانانی فستیڤاڵی كرد و دووپاتیكردەوە مایەی شانازی هەرێمە كە هەموو ساڵێك پیشانگای كتیبَب لە هەولێر دەكرێتەوە و هەر ساڵێكیش پێشكەوتنی زیاتر و رێكخستنی بە خۆیەوە دەبینێت .
نیشانیشیدا پیشانگای كتێب زۆر بە رێكی دەستیپێكرد و ئەمڕۆش وا میوانداری نۆیەمین پیشانگای دەكەین لە هەولێر و ئەمەش بەڵگەیەكی گەورەیە بەوەی گەلی كوردستان خۆشەویستی بۆ كتێب و رۆشنبیری هەیە بۆ كتێب و رۆشنبیری و ئامادەبوونی ئەم خەڵكە لەو پیشانگایەش بەڵگەیەكی دیكەیە بۆ رێزگرتنی خەڵكی كوردستان بۆ رۆشنبیری و رۆشنبیران و بۆ قەڵەم .
هەروەها شانازی خۆیشی بەوە نیشاندا كە ئازادیە گشتی و تایبەتیەكان بۆ هەر تاكێك پارێزراوە بە بەڵگەی كردنەوەی ئەم پیشانگایەی كە هەموو خانەكانی بڵاوكردنەوە تیایدا كتێبەكانی خۆی نمایش دەكات بە بێ ئەوەی هیچ لایەن و كەسێك سانسۆر بخاتە سەریان .
دووپاتیشیكردەوە هەولێر هەمیشە كراوەیە و ئامادەیە بۆ پیشوازیكردن لە هەموو پیشانگایەكی لەمجۆرە .
پاشان نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە وتەیەكدا وێڕای بەخێرهێنانی میوانان خۆشحاڵی خۆی بەوە نیشاندا كە زیاتر لە 250 ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوە لە 12 وڵاتی عەرەبی و چەند وڵاتێكی ئەورووپایی و 5 خانە لە كوردستان و 20 لە عیراق ئەمڕۆ لەو پیشانگایەدا بە جیاواز لە ساڵانی دیكە بەشدارن ئەوەش نیشانەی خۆشەویستی خەڵكی هەرێمی كوردستان و هەولێرە بۆ كتێب و بۆ رۆشنبیری.
دوایین وتار لە لایەن مەحموود جبریل كەسایەتی ناوداری عەرەبی پێشكەشكرا كە تیایدا ستایشی پێشكەوتنی كوردستانی كرد و خۆشحاڵی خۆی بە پێشكەوتنی ئەم هەرێمە نیشاندا لەو كاتەی كە ناوچەكە لە بارێكی زۆر نائارامدایە .
لە یەكەم سەردانیدا بۆ هەرێمی كوردستان خاتوو سێسل برایە باڵیۆزی نوێی نەرویج لە عێراق خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر پەرەسەندنەكانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان گووتی: زۆر سەرسامم بەو پەرەسەندنانەی كەوا تائێستا بینیومە كە زۆر دڵخۆشكەرەو ئەو هەموو ووزەو بەرفراوانی چالاكی ئابووری لە سەرانسەری هەرێم دەبینم و ئومێدی بەرەپێشچوون و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت بە ئامادەبوونی خاتوو سهام جەبەلی یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشوازی كرد لە خاتوو سێسل برایە باڵیۆزی نوێی نەرویج لە عێراق و بەڕێز ئیگڵ تۆرساس جێگری باڵیۆزو راوێژكاری باڵیۆزخانە بۆ كاروباری عێراق.
لە دیدارەكەدا فەلاح مستەفا پیرۆزبایی لە خاتوو سێسل كرد بە بۆنەی دەست بەكاربوونیان وەك باڵیۆزی وڵاتەكی بۆ عێراق، هاوكات وێڕای ئومێدی سەركەوتن لە كارەكانیاندا، ئامادەیی پشتیوانی و هەماهەنگی لەگەڵیاندا دەربڕی بۆ مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندیە دووقۆڵیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و نەرویج.
لای خۆیەوە باڵیۆز وێڕای سوپاس گوزاری بۆ پێشوازی كردنیان، خۆشحاڵی خۆی بۆ یەكەم سەردانی بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی. هاوكات خۆشحاڵبوو بە ئاستی پەیوەندی و كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لە دیدارەكەدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندیە دووقۆڵیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و نەرویج كرا. لەم رووەشەوە باس لە ژینگەی سەقامگیری هەرێم لەڕووی ئاسایش و وەبەرهێنانەوە كرا كە دەرفەتێكە بۆ كۆمپانیاكانی نەرویج بۆ كاركردن لە هەرێم و سوود وەرگرتن لە دەرفەتەكانی وەبەرهێنان و بۆ بەشداربوون لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی هەرێمدا. بۆ ئەم مەبەستەش باس لە كردنەوەی نوێنەرایەتی وڵاتی نەرویج لە هەرێم كرا كە كاریگەری دەبێت لەسەر ئاسۆی بەرەوپێشچوونی ئەم پەیوەندیانە.
هەرلە دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی كوردستان كراو تیشك خرایەسەر پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم. هاوكات باس لە سروشتی پەیوەندیەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی عێراق كراو لەم بارەیەوە بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە روونی كردەوە حكومەتی هەرێم بەپێی دەستور كاروبارەكانی خۆی و پەیوەندیەكانی بەڕێوەدەبات، بۆیە لە پێشكەوتنەكانی بەردەوام دەبێت.
پاشان بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە باسی لە بارودۆخی ئاسایش لە بەشەكانی دیكەی عێراق كردو هەروەها باسی لە كاریگەریەكانی توندوتیژیەكان ئەو ناوچانە لەسەر هەرێم و ئاوارەبوونی خەڵكی ئەو ناوچانە كرد كە بەو هۆیەوە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە. هاوكات باسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە هەرێم و هەروەها هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كرا كە بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە قەیرانی سوریا و بەردەوامی شەپۆلی هاتنی ئەو ئاوارانە بۆ هەرێمی كوردستان و كاریگەریەكانی لەسەر هەرێم لەڕووی مرۆیی و ئابووریەوە كرا. هەربۆیە جەخت كرایەوە لەسەر زیادكردنی هاوكاریە نێودەوڵەتیەكان بۆ كەمكردنەوەی كێشەو گرفتەكانی ئەم ئاوارانە.
لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان ئێرنستۆ برام راوێژكاری سیاسەتی ستراتیژی لە بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا و فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم كۆبووەنەوە.
ئەمڕۆ كونسوڵگەری گشتی فەڵەستین لە هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت و دبلۆماتكارانی وڵاتانی عەرەبی لە هەولێر و كارمەندانی كونسوڵگەریەكەیان و رەوەندی رەوەندی فەڵەستینی لە هەولێر مەراسیمێكی بۆ یادكردنەوەی رۆژی خاكی فەڵەستینی رێكخست.
لە وتەیەكدا باڵوێز نەزمی حەزوری كونسوڵی گشتی فەڵەستین لە هەرێم دوای بەخێرهێنانی ئامادەبووان، گووتی گەلی فەڵەستین 30ی ئازاری هەموو ساڵێك ئاهەنگی رۆژی خاك دەگێڕێت و ئەم رۆژەشی بە رۆژی نیشتمانی ناوبرد.
پاشان سوپاسی خۆی پێشكەش بە گەل و حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆ پشتیوانی و هاوسۆزی بەردەوامیان بۆ گەلی فەڵەستین. هاوكات سوپاسی جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كرد بۆ پشتیوانی كردنی گەلی فەڵەستین و گووتیشی ئێمە شانازی بە بوونمان لێرە دەكەین. پاشان سوپاسی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی كرد بۆ هەڵوێستەكانی و بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان بۆ ئەنجامدانی كارو چالاكیەكانیان.
دواتر فەلاح مستەفا بەم بۆنەیەوە وتەیەكی بەناوی حكومەتی هەرێم پێشكەش كردو سوپاسی كونسوڵگەری گشتی فەڵەستینی لە هەولێر كرد بۆ بانگهێشت كردنیان بۆ بەشداری كردن لەو یادكردنەوەیەدا. هەر بەم بۆنەیەشەوە پشتیوانی گەل و حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ گەلی فەڵەستین دووپاتكردەوەو جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە گەلی كوردستان زۆر بەباشی لە ئازارەكانی گەلی فەڵەستین تێدەگات. هاوكات هیوای بەدیهێنانی ئاواتەكانیان خواست بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە شەرعیەكانیان بەپێی بڕیارە نێودەوڵەتیەكان بۆ چارەسەركردنی پرسەكەیان كە خۆی لە دامەزراندنی دوو دەوڵەتدا دەبینێتەوە.
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە گووتی گەلی كوردستان پشتیوانتان دەبێت بۆ بەدەست هێنانی مافەكانتان و پێویستە وەڵاممان بۆ هەر ستەمێك بۆنیادنان و گرینگی دان بێت بە خاك و ژینگە. هەربۆیە هەڵبژاردنی داری زەیتون و چاندنی گوزارشتە لە ئاشتی كە دروشمی خەباتی گەلی كورد بووە لەكاتی شۆڕشەكان و هەروەها هەڵبژاردنی ئاشتی بووە لەكاتی گفتوگۆكاندا. گووتیشی گەلی فەلەستین دەتوانن لەڕێگەی گفتوگۆكانەوە بە ئامانجەكانیان بگەن و پێویستە لەسەر كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەردەوام بێت لە كار كردن بۆ سەرخستنی گفتوگۆكان، چونكە ئێمە كە لە سەدەی بیست و یەكدا دەژین نابێت گەلێك هەبێت لە مافەكانی خۆی بێبەش بێت. لەكۆتایی وتارەكەشیدا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە پشتیوانی بۆ گەلی فەڵەستین دوپات كردەوە.
هەر لەم بۆنەیەداو دوای خوێندنەوەی وتارەكان، فەلاح مستەفا و نەزمی حەزوری بە یاوەری هەریەك لە كونسوڵی میسرو گونسوڵی گشتی ئوردن و كونسوڵی گشتی ئیمارات لە هەولێرو كارمەندانی كونسوڵگەری گشتی فەڵەستین لە هەرێم و رەوەندی فەڵەستینی، وەك پەیامێك بۆ ئاشتی، لە گۆڕەپانی كونسوڵگەری گشتی فەڵەستین لە هەولێر نەمامێكی زەیتون چێنرا.
هەر لە مەراسیمەكەدا چەند پەخشان و هۆنراوەو هۆزان بە بۆنەی رۆژی خاكی فەڵستینی پێشكەش كران.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- ههرێمى كوردستان و ئێران جهخت له برهودان به پهيوهندييهكانيان دهكهنهوه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ لهگهڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» لهگهڵ شاندی یهکێتی هاورده و ناردنکارانی لقی ههولێر کۆبۆوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ههميشه پشتيوانى و بهرگرى له مافهكانى ئێزدييان دهكهين
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی یهکێتیی ئهورووپا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى نهمسا كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جهنهرال ڤاول دهكات